ئەردۆغان جارێكی دیكە هەڕەشە لە سوید و فنلاند دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك كۆماری توركیا جارێكی دیكە هەڕەشە لە ئەندامبوونی سوید و فنلەندا لە هاوپەیمانێتی ناتۆ دەكات.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، ئاستەنگ دەخەینە بەردەم ئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە هاوپەیمانی ناتۆ.

پێشتر مەولود چاوش ئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاندبوو، ئەو بەڵگانەی سوید و فینلەندا لەبارەی داواكارییەكەیان بۆ ئەندامبوونیان لە هاوپەیمانی ناتۆ كە بۆ توركیایان ناردووە، خواستەكانی ئەنقەرە تێر ناكات و توركیا ئەمەی بە هەردوو وڵاتەكە و هاوپەیمانێتی ناتۆشی راگەیاندووە.

چاوش ئۆغلۆ هەروەها وتبووی‌، توركیا بە ناتۆ، سوید و فینلەندای راگەیاندووە،‌ ئەنقەرە لەبارەی‌ ئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتە لەسەر مەرجەكانی سوورە، ئەندامبوونیشیان لە‌سەر وەڵامدانەوەی ئەو دوو وڵاتە بۆ مەرج و داواكارییەكانی توركیا، دەوەستێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا