پارتی و یەکێتی لەسەر چی کۆبوونەوە؟ ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆبوونەوەی هاوبەشی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە میوانداری بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان سازکرا.

لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێکی گرنگ کرا تایبەت بە دۆخی سیاسی عێراقی دوای هەڵبژاردنەکانی 10ی تشرینی یەکەمی رابردوو و ئیستیحقاقەکانی کورد و یەکخستنی هەڵوێستی کوردستانی لە سەرجەم دۆسیە گرنگە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان لە بەغدا.

بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە، “هەوڵدان بۆ گەڵاڵەی کۆتایی کارنامەیەکی هاوبەشی کوردستانی لەسەر بنچینەی شەراکەتی راستەقینە و تەوافوق و تەوازونی دەستووری، وەک لە عێراقی نوێدا لەسەری پێکهاتبوون”.

هاوکات، هەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەی پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە هەموو روویەکەوە بەتایبەتی لەڕووی گوزەران و مووچە و شایستە داراییەکانی سەرجەم چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان بە توێژی خوێندکاران و قوتابیانیشەوە.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا، هەڵوەستەکرا لەسەر مەترسی ئەمنی و سەربازی تێهەڵچوونەوەی رێکخراوی تیرۆرستی داعش لە کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان.

لەمبارەیەوە بە پێویست زانرا، “هەماهەنگی و پێکەوەیی هەردوولا هەبێت وەک بەشێک لە روبەڕوبوونەوەی ئەو مەترسییانەی لەسەر خاک و خەڵکی کوردستان لەو ناوچانەدا هەیە، هەروەک بەشێکیش لە پێویستی دابینکردنی ژینگەیەکی باشی تەبایی و یەکڕیزی نێوان هەردوولا و هێزە سیاسییەکانی تر بەرەو پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان بۆ خێر و خۆشی گەل، لەم بارەیەشەوە بڕیار لەسەر میکانزیمی پێویست درا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا