وادەی دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی ئاشکرادەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە12ی تەمموز، ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئاشکرایکرد، دوای ئەوەی بڕگە و ماددەکانی یاسای بودجەی 2023 دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دادەبەزێت.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی کاتێک دادەبەزێت، کە بڕگە و ماددەکانی یاسای بودجە بەتەواوی دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار پەیوەستە بە ڕێژەی خستنەڕووی دۆلارەوە، حکومەتیش بۆئەوەی مووچەی فەرمانبەران بە دینار دابین بکات دەبێت دۆلارێکی زۆر بفرۆشێت، هەرکاتێک دۆلار بۆ پڕۆژە و مووچەی فەرمانبەران فرۆشرا بەهاکەی لە بازاڕدا دادەبەزێت.

ڕوونیکردەوە، دوای جێبەجێکردنی یاسای بودجە سەقامگیری لە بازاڕی دراودا دروستدەبێت و بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی نزیک دەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا