نرخی نەوت لەبەرزیدایە

پۆڵەتیک پرێس

بەهۆی ناسەقامگیری دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەدوای ئەوەی ئیسرائیل هێرشێکی گەورەی کردەسەر کەرتی غەززە کە مەترسی هەیە کاریگەری لەسەر مەودایەکی بەرفراوان و دەوڵەمەندی نەوت بکات لەناوچەکە، جارێکی دیکە نرخی نەوت بەرزبووەوە.

رۆژی دووشەممە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لەئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 68 دۆلار و 58 سەنت لەبازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەر بەپێی ئەو هەواڵە، لەئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 65 دۆلار و 32 سەنت لەبازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەئێستادا پشێوی لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادبووە بەتایبەت کە ماوەی هەفتەیەکە ئیسرائیل بەردەوامە لەهێرشکردنەسەر رێکخراوی حەماسی فەڵەستینی و مەترسی گەورەتربوونی شەڕەکە هەیە و ئەمەش هەڕەشەیە بۆسەر کۆمپانیا بیانییەکان کە کار لەکێڵگە نەوتییەکانی ئەو ناوچانەدا دەکەن و مەترسی وەستانی کارەکانیان هەیە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا