ئەردۆغان بۆ مانەوەی هێزەكانی لە ئەفغانستان مەرجی هەیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

 

سەرۆككۆماری توركیا رایگەیاند، بۆ پرسی مانەوەی هێزەكا.نیان لە ئەفغانسان چەند مەرجێكیان هەیەو بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ ئەمریكا لە گفتوگۆو دان و ستاندان.

رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، ئەگەر ئەمریكا شەرت و مەرجەكانیان جێبەجێ بكات ئەوا سەربازانی توركیا لە ئەفغانستان دەمێننەوە.

دەشڵێت، “داوامان لە ئەمریكا كردووە لە بوارەكانی دیپلۆماسیی و لۆجیستی و داراییەوە هاوكاری و پاڵپشتی توركیا بكات، هەركات ئەو كارانەی كرد ئەوا ئێمەش لە ئەفغانستان دەمێنینەوە”.

باسی لەوەشكرد، تاڵیبان كێشەی هەیە، پێشتر گفتوگۆیان لەگەڵ تالیباندا كردووە و بەردەوام دەبن لەسەر دیالۆگی نێوانان لەسەر ئەو پرسە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت بەهۆی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان لەئێستادا بەشێكی زۆری ناوچەكانی ئەفغانستان كەوتوەتە ژێر دەسەڵاتی تاڵیبانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا