زانیاری نوێ لەبەبارەی رەوانەکردنی کۆچبەرانی بەریتانیا بۆ رواندا، ئایا کۆچبەری کوردستانی تێدایە؟

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وابڕیارە ئەمڕۆ بەریتانیا دەست بەرەوانەکردنی کۆچبەران بۆ رواندا بکات و شارەزایەکی یاسایی ئەو وڵاتەش زانیاری نەبیستراو بۆ پۆڵەتیک پرێس ئاشکرا دەکات.

ئامڕۆ سێشەممە، 14ی حوزەیران فازیل جەمال، مامۆسای زانکۆ و شارەزای یاسایی بەریتانیا بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند: ئەمڕۆ چەندین خۆپیشاندانی گەورە لە بەریتانیا دژی بڕیارەکە کراوە و بەرپرسانی وڵاتیش لەسەر ئاستی باڵا دژی وەستاونەتەوە و بەئەگەرێکی زۆرەوە بڕیارەکە ناچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: “تا ئێستا بەتەواوی روون نیە ئەو کەسانەی دیاری کراون کۆچبەری کوردن یان خەڵکی سلێمانین و چونکە دیاری نەکراوە و ئەو هەواڵانەشی لەبارەیانەوە بڵاو دەکرێتەوە دوورن لە راستیەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا