پەرلەمانی عێراق لەبارەی پرۆژە یاسای قەرزەوە كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە بارەی پرۆژە یاسای قەرزەوە كۆدەبنەوە.

كاوە محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، رۆژی ١٠ ی ئەم مانگە واتا شەممەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوەو لە بارەی پرۆژە یاسای قەرزو چەند تەوەرێكی دیكەوە گفتوگۆ دەكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لەو كۆبونەوەیەدا گفتوگۆ لەبارەی یاسای هەڵبژاردن و یەكلاكردنەوەی بازنەكانی هەڵبژاردن دەكەن.

كاوە محەمەد باس لەوەدەكات، ئەو پرۆژەیەی وەزیری دارایی عێراق بۆ قەرز رایگەیاندووە كە بۆ پێدانی موچەی هاوڵاتیانە، هەڵهاتنە لە بەرپرسیارێتی، چونكە پرسی موچە بەرپرسیارێتی تەواوی حكومەت و دەسەڵاتی تەنفیزییەو پەیوەندی بە پەرلەمانەوە نییە.

مانگانە حكومەتی فیدراڵ لە بەرواری 17ی هەموو مانگێك دەستدەكات بە دابەشكردنی موچە دەكات، بەڵام ئەم مانگە بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینەی پێویستەوە دابەشكردنی مووچە دواكەوتووەو وەزارەتی دارایش داوایكرد پەرلەمان پرۆژە یاسای قەرز پەسەند بكات تاوەكو كورتهێنانی بودجە پڕبكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا