چوار مامۆستای ئایینی لە رۆژهەڵاتى کوردستان دەستبەسەركران

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامی، چوار مامۆستای ئایینییان لەشاری پیرانشاری سەر بە پارێزگای ورمێ، دەستبەسەركرد.

ئەمڕۆ ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاویكردەوە، هێزەكانی سەر بە دەسەڵاتی ئێران، چوار مامۆستای ئایینیان لەشاری پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەستبەسەر كردووە و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووەتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی مافی مرۆڤی ئێران، دوێنێ دوو مامۆستای ئایینی شاری پیرانشار بەناوەكانی “شەریف مەحمودپور و سەید جەمالەدین واژەیی” دەستبەسەر كراون و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراونەتەوە.

هاوکات پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆش دوو مامۆستای ئایینی تری شاری پیرانشار، بە ناوەكانی “یونس نەوخا و سەید سلێمان ئەحمەدی” لەسەر ڕێگەی نێوان پسووە – پیرانشار دەستبەسەر كراون.

یونس نەوخا ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگە، لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە شاری تەبرێز بە زیندانی كردن و داماڵینی جلوبەرگی ئایینی سزادرابوو.

لەسەرەتای خۆپیشاندانەکانى رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانەوە تائێستا ژمارەیەک مامۆستای ئاینى دەستگیرکراون و ژمارەیەکیشیان لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە بەهۆی پشتیوانیکردن لە خۆپیشاندەران و هێرشکردنە لەسەر دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا