پۆڵەتیک پرێس
بەکتریای گەدە یەکێکە لەو کێشە تەندروستیانەی گەدە کە بەشێکی زۆری خەڵک بەدەستیەوە دەناڵێنن و ئازار و ناڕەحەتییەکی زۆریان بۆ دروستدەکات.
بەکتریای گەدە توشبوونە بە جۆرێک لە بەکتریا بەناوی “helcobacter pylori” لە ڕێڕەوی هەرسدا گەشەدەکات، ئەگەر چارەسەرنەکرێت لەوانەیە تەشەنەبکات و ببێتە هۆی توشبوون بە شێرپەنجەی گەدە، بۆیە پێویستە لەگەڵ دەرکەوتنی نیشانەکان سەردانی پزیشک بکرێت بۆ دەستنیسانکردنی نەخۆشیەکە و چارەسەرکردنی.
نیشانەکانی توشبوون بە بەکتریای گەدە:
-سکچوون
-ڕشانەوە
-بوونی خوێن لەکاتی پیسایی
-بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستە
-لەدەستدانی ئارەزووی خواردن
-دڵەکزێ و ترشەڵۆکی لەڕادەبەدەر