سوودە تەندروستیەکانی هەنگی دونیا

پۆڵەتیک پرێس

میوەی هەنگی دونیا میوەیەکە تامێکی خۆش و سوودێکی زۆری هەیە، میوەیەکی وەرزیە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی و کانزای پۆتاسیۆم و ئاو، کالۆریەکی زۆر کەمیشی تێدایە.

هەنگی دونیا مادە سودبەخشەکانی تێدایە کە لەش پێویستی پێیەتی، لەگەڵ ئەوەشدا کالۆری کەمە، پێکهاتەی هەنگی دونیا بەم جۆرەیە، ١٠٠ گرام هەنگی دونیا ٤٧ کالۆری، ٨٦ گرام ئاو، ١٦ میلی گرام کالیسیۆم و ٢٦٦ میلی گرام پۆتاسیۆمی تێدایە.

فوائد أوراق الأسكدنيا

 

سوودە تەندروستیەکانی هەنگی دونیا:

-یارمەتی کەمکردنەوەی پەستانی خوێن دەدات، ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ دەکات، پۆتاسیۆمی تێدایە یارمەتی دەمارە خوێنەکان دەدات.

-ڕێگری توشبوون بە نەخۆشی شەکرە دەکات، چونکە کاتێک بەڕێژەیەکی دیاریکراو بخورێت دەبێتە هۆی نزمکردنەوەی ڕێژەی شەکر لەخوێندا.

تجربتي مع ورق الاسكدنيا للتنحيف , فوائد أوراق الأسكدنيا - مجلة رجيم

-پێست لە نەخۆشیەکان دەپارێزێت و یارمەتی تەندورست پێست دەدات، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی و دژەئۆکسانەکان.

-هەنگی دونیا کالۆری کەمی تێدایە و دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان، ئەمەش هەستی تێربوون زیاد دەکات و دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش.

-بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامین و دژەئۆکسانەکان یارمەتی تەندروستی چاو دەدات.

-دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و بەرگری لەش بەهێزدەکات، چونکە یارمەتی بەرهەمهێنانی خرۆکە سپیەکان و کۆلاجین دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا