پۆڵەتیک پرێس
نەخۆشی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن یەکێکە لەو نەخۆشیانەی زیانی تەندروستی دیکەی زۆر لێدەکەوێتەوە، پێی دەڵێن بکوژی بێدەنگ چونکە هۆکارێکە بۆ توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک.
بەپێی ماڵپەڕی “زەسەن” هۆکارەکانی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن بریتین لە زیادبوونی کێش، بەکارهێنانی ڕێژەیەکی زۆر خوێ، وەرزشنەکردن و خواردنی ناتەندروست، بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبونەوەی پەستانی خوێن پێویستە سیستمی خۆراکی ڕۆژانە دەوڵەمەندبێت لە خواردن و خواردنەوە تەندروستەکان.
ئەم خواردن و خواردنەوەیە چارەسەری پەستانی خوێن دەکەن:
-گوێز
ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکان و چەوریە تەندروستەکانی تێدایە، ڕێگری لە بەرزبونەوەی پەستانی خوێن دەکات.
-چا گیاییەکان
خواردنەوە گیاییەکانی وەک چای سەوز، بابونج و یانسون، هەموو ئەو خواردنەوانە یارمەتی ڕێکخستنی ڕێژەی پەستانی خوێن دەدەن و ڕێگری لە بەرزبونەوەی دەکەن.