چارەسەرەکانی قەبزی

پۆڵەتیک پرێس

چەند جۆرێکی کێشەی تەندروستی بەهۆی خۆراکی ناتەندروستەوەیە بەتایبەتی قەبزی، زۆربەی ئەو کەسانەی تووشی ئەو حالەتە دەبن هۆکارەکەی کەمی ڕیشاڵ و زۆری چەورییە لە خواردنەکانیاندا، هۆکارێکی دیکە کەم وەرزش کردن و نەخواردنی ڕێژەیەکی تەواوی ئاوە .

پسپۆرانی بواری خۆراک باس لە چەند خواردنێک دەکەن بۆ ڕزگاربون لە قەبزی.

-ڕیشاڵەکان، نەخواردن یان کەم خواردنی ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان یەکێکە لە هۆکارە باوەکانی قەبزی ، چونکە ڕۆژانە خانمان پێویستیان بە ٢٥ گرام لە ڕیشاڵەکان هەیە و پیاوانیش پێویستیان بە ٣٨ گرام ڕیشاڵ هەیە، بەڵام لەدوای تەمەنی ٥٠ ساڵییەوە ڕێژەکە کەمدەبێتەوە بەمجۆرە،خانمان پێویستیان بە ٢١ گرام هەیە هاوکات پیاوان پێویستیان بە ٣٠ گرام هەیە، زۆربای کەسەکان ڕۆژانە لە ژەمە خۆراکییەکانیاندا تەنها ١٥ گرام بەدەست دەهێنن ئەمەش دەبێتە هۆی قەبزی.

-ئاو، خواردنەوەی ئاو و شلەمەنییەکان گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ ڕزگاربون لە قەبزی، بۆیە پێویستە ڕۆژانە بڕێکی تەواو ئاو بخورێتەوە، بەتایبەتی کاتێک ڕیشاڵەکان زۆر دەخورێت دەبێت ئاو زیاتر بخورێتەوە.

-وەرزش، لەگەڵ ئەوەی وەرزش بەگشتی سودێکی تەندروستی زۆری هەیە، ئەنجامدانی وەرزش چارەسەرێکی زۆر باشە بۆ قەبزی.

لەگەڵ ئەم ڕینماییانەدا، چەندین خۆراک یارمەتی چارەسەری قەبزی دەدات وەک، میوەی وشککراو، خواردنی سێو بە توێکڵەوە، کیوی، هەنجیر، ماست، پەتاتەی شیرین، زەیتی زەیتون، شۆفان، تۆوی کەتان، چەرەسات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا