سوودەکانی بامێ بۆ نەخۆشی شەکرە

پۆڵەتیک پرێس

نەخۆشی شەکرە نەخۆشییەکی درێژخایەنە، سیستمی خۆراکی ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لەسەر ڕێژەی گلۆکۆز، بامێ یەکێکە لەباشترین سەوزەکان  گاریگەری لەسەر نەخۆشی شەکرە هەیە و شەکری خوێن کەمدەکاتەوە و یارمەتی کەمکردنەوی گلۆکۆز لە لەشدا دەدات، هەروەها یارمەتی کەمکردنەوەی چەوری و کۆلیستڕۆڵ دەدات.

سوودەکانی بامێ بۆ نەخۆشی شەکرە:

-بامێ ڕێژەی شەکر لەخوێندا کەمدەکاتەوە و هاوسەنگی دەکات.
-شەکرە گاریگەری خراپی دەبێت بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی گورچیلەیان هەیە، چونکە دەبێتە هۆی تێکچوونی گورچیلەکان، بامێ یارمەتی هاوسەنگی گلۆکۆز دەدات و رێگری دەکات زیان بە گورچیلەکان بگات.
-بامێ دەوڵەمەندە بە ریشاڵەکان، کرداری هەرس هێواش دەکات، یارمەتی کەمکردنەوەی گاریگەریەکانی کاربۆهیدرات لەسەر شەکری خوێن دەدات.

چۆنیەتی بەکارهێنانی بامێ بۆ نەخۆشانی شەکرە:

کەمێک بامێ دەهێنیت، هەردوو سەری بامێکە لێدەکەیتەوە، دواتر دەیکەیتە ناو ئاوەوە سەری دادەخەیت بۆ ماوەی شەوێک، پاشان بەیانی بامێکە دەردەکەیت و ئاوەکە دەخۆیتەوە.
دوبارەکردنەوەی ئەم ڕێگایە گاریگەری زۆری لەسەر ڕێژەی شەکری خوێن دەبێت، هەروەها بامێی کاڵ بەشێوەیەکی خێراتر یارمەتی چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرە دەدات بەراورد بە بامێی کوڵاو.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک