تووشبووانی نەخۆشی ڕەبۆ چۆن خۆیان لەكۆرۆنا دەپارێزن؟

پۆڵەتیك پرێس:
بەپێی توێژینەوەكان، ڕەنگە نەتوارێت بە ئاسانی كەسانی توشبوو بەنەخۆشی ڕەبۆ، بەرەنگاری ڤایرۆسی كۆرۆنا ببنەوە.

لە ئەنجامی ئەو لێكۆڵینەوانەی لەسەر ٧٩٥ كەس لەئەمریكا لە نێوان مانگی پێنج بۆ نۆ ئەنجام دراوە، لە دوای ڤایرۆسی كۆرۆنا بە ڕیژەی لە ٪١٥٥ تووشبوون بە نەخۆشی ڕەبۆ بەهۆی بەكارهێنانی ماددەكانی پاككردنەوە زیادی كردووە.

بەپێی لێكۆڵینەوەكە، بەكارهێنانی ماددەی پاككەرەوە نابێتە هۆی ئەوەی نەتوانی نەخۆشی ڕەبۆ كۆنترۆڵ بكەیت، بەڵام وا باشترە ئەو كەسانەی ئەو نەخۆشیەیان هەیە، هەروەها كەسانی ئاساییش ئەو ماددانە بەكاربهێنن، كە بە شێوەیەكی سەلامەت دروست كراون.

ناوەندی سی دی سی ئەمریكی ئامۆژگاری ئەو كەسانە دەكات، كە نەخۆشی ڕەبۆیان هەیە، ئەو شوێنانە بەجێبهێڵن پاكی دەكەنەوەو ماددەی پاككەرەوەی تێدا بەكاردەهێنرێت، هەروەها لەو شوێنانەی كە دژە ڤایرۆسی تێدا بەكاردەهێنرێت نەمێنن.

ناوەندەكە راشیگەیاند، بەكارهێنانی ئاو و سابون لە هەموو ماددەكانیتر سەلامەتتر، بۆ پاككردنەوەی ڕووكاری دەرەوەی ئەو شتانەی دەتەوێت پاكی بكەیتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا