یەكێتی لایەنە پەیوەندیدارەكانی كەركوكی ڕاسپارد كێشەی كاسبكارانی خان خورما چارەسەر بكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاسۆ مامەند كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ نوێنەرانی دووكاندار و كاسبكارانی بازاڕی خان خورما لە كەركوك كۆبووەوە، لایەنە پەیوەندیدارەكانی ڕاسپارد كە بە زووترین كات كێشەی دووكاندار و كاسبكارانی ئەو بازاڕە چارەسەر بكەن.

لە كۆبوونەوەكەدا كە ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتیی و نوێنەرانیی یەكێتیی لە پەرلەمانی عێراق و بەڕێوەبەری شارەوانی كەركوك ئامادەیبوون، نوێنەرانی دووكاندار و كاسبكارانی بازاڕی خان خورما گیروگرفتەكانی خۆیان خستەڕوو و داوایان كرد كە چارەسەری كێشەكەیان بۆ بكرێت بە جۆرێك تێدا زەرەرمەند نەبن.

لە بەرامبەردا ئاسۆ مامەند لایەنە پەیوەندیدارەكانی راسپارد كە بە زووترین كات كێشەی دووكاندار و كاسبكارانی بازاڕی خان خورما چارەسەر بكەن و رێگە نەدرێت زیانیان پێبگات.

هەروەها نوێنەرانی یەكێتیی لە پەرلەمانی عێراق ڕاسپارد لەگەڵ ئیدارەی كەركوكدا قسە بكەن بە مەبەستی چارەسەركردنی ئەو كێشەیە، تا ئەو كاتەی رێوشوێنی پێوستیان بۆ دابین دەكرێت كە هەردوولا لە سەری رەزامەند بن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا