پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای ئۆپۆ تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی ئۆپۆ ئەی77 دەخاتەڕوو ڕکابەرێکی بەهێزی مۆبایلە زیرەکەکانە کە لەگەڵ تۆڕی فایف جی کاردەکەن.
مۆبایلی ئۆپۆ ئەی77 دووریەکەی(163.8/75.1/8) ملیمە، کێشەکەی 190 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.56 ئینج و دیقەی1612/720 پێکسڵ و شەپۆلی 60 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 269 مۆمە.
چارەسەرکەری میدیا تەک ئێم تی6833 پی دایمێنسیتی810 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی57 ئێم سی تووی تێدابەکارهاتووە، دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(2+48) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە.
بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، خێرایی پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، نرخەکەی نزیکەی 270 دۆلارە.