پۆڵەتیک پرێس
ماڵپەڕەکانی بواری تەکنەلۆجیا تایبەتمەندی مۆبایلە نوێیەکی هواوی دەخەنەڕوو، کە چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلەکان.
مۆبایلی هواوی پی50 پڕۆ بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.67 ئینج و دیقەی پیشاندانی 1344/2772 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز.
چارەسەرکەری کیرین 9000 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی78 ئێم پی24ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سی کامێرای بنەرەتی بەدیقەی(50+8+8) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 13 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 256 گێگابایتە.
بەسیستمی هارمۆنی ئۆ ئێس2 کاردەکات، شوێنی دوو سیمی هەیە، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە.