شیاومی مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای شیاومی مۆبایلی شیاومی بلاک شارک 6ئێس بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو بۆ بەکارهێنەرانی دروست دەکات.

مۆبایلی شیاومی بلاک شارک 6ئێس کێشەکەی 167 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.67 ئینج و دیقەی پیشاندانی2340/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی1500 مۆمە.

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ جی وەن و چارەسەرکەری ئەدرینۆ730ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+12+12) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 12 مێگاپێکسڵە، بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، خێرای پاتریەکەی4700 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا