پۆڵەتیک پرێس
ڤیڤۆ نموونەیەکی دیکە لە مۆبایلە نوێیەکەی بەناوی ڤیڤۆ ڤی29 پڕۆ بەرهەمدەهێنێت.
ڤیڤۆ ڤی29 پڕۆ کێشەکەی 173 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی2376/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 1300 مۆمە، چارەسەرکەری میدیا تەک ئێم تی6893 دایمێنسیتی1200 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی77 ئیم سی ناینی تێدابەکارهاتووە.
مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(108+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 64 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، خێرایی پاترییەکەی 4700 میلی ئەمپێرە.