سۆنی مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سۆنی مۆبایلی سۆنی ئێکسپیریا پڕۆ ئای بەتایبەتمەندیەکی زۆر دروست دەکات.

مۆبایلی سۆنی ئێکسپیریا پڕۆ ئای لە ئەلەمنیۆم دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، کێشەکەی 221 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.5 ئینج و دیقەی پیشاندانی 1644/3840 پێکسڵ و شەپۆی 120 هێرتز، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن888ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(12+12+12) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی 512 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە، چاوەڕوان دەکرێت مۆبایلەکە لەکۆتای مانگی تشرینی یەکەمدا بەنرخی1800 دۆلار لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بەردەست بێت، پاشان دەخرێتە هەموو بازاڕەکانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا