پۆکۆ مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

پۆکۆ بەشێکە لە کۆمپانیای شیاومی مۆبایلی شیاومی پۆکۆ ئێکس فۆڕ پڕۆ بەتایبتەمەندی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی بەرهەم دەهێنێت.

مۆبایلی شیاومی پۆکۆ ئێکس فۆڕ پڕۆ کێشەکەی 205 گرامە، شاشەکەی لەجۆری سوپەر ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.67 ئینج و دیقەی پیشاندانی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم6375 سناپ دراگۆن695 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ619ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(108+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 20 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە بەڕەنگەکانی خۆڵەمێشی، سپی و شین بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا