ڕیەل می دوو مۆبایلی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای Realme مۆبایلەکانی “Narzo30 pro-Narzo30 A”دروست دەکات و، Narzo 30 pro پەیوەندیەکی خێرای هەیەو کامێراکەی دەجوڵێت، بەڵام Narzo30 A خێرایی باتریەکەی زیاترە، کێبرکێیەکی توندی مۆبایلی هواوی دەکات بە تەکنیکەکانی تایبەتمەندیەکانی لێرەوە بزانە.

تایبەتمەندیەکانی Narzo30 pro ی realme

١-شاشەی مۆبایلەکە ٦.٥ ئینجە بە دیقەی 1080×2400پێکسڵ

٢-مۆبایلی ڕیەڵ می بە Media Tek Dimensity 800Uکار دەکات.

٣-کامێرای سەرەکی گرنتی کراوە بە دیقەی ٤٨ مێگاپێکسڵ، لە کاتێکا کامێرای ماکرۆکەی دیقەی ٢ مێگاپێکسڵە

٤-کامێرای سێڵفیەکەی دیقەی ١٦ مێگاپێکسڵە، تایبەتمەندی super Nightspaceی هەیە.

٥-مۆبایلەکە ڕامەکەی ٦ یان ٨ گێگابایتە، میمۆریەکەی ٦٤ و ١٢٨ گێگابایتە، دەتوانیت دوو سیمکاردی تیا بەکار بهێنیت

٦-باتریەکەی ٥٠٠٠میلی ئەمپێرە، بارگەکەی لە ٪١٠٠ دەبێت بۆ ماوەی ٦٥ خولەک، بارگاویکردنەوەی توانای ٣٠ واتە.

٧-مۆبایلەکە بە Dolby Atmosپاڵپشتی کراوە، لەگەڵ بڕوانامەی Hi-Res Audio.

٨-تایبەتمەندی پەنجە مۆر و ناسینەوەی دەم و چاوی تێدایە، لە ڕێگەیەوە دەتوانیت مۆبایلەکە بکەیتەوە.

٩-مۆبایلەکە دوو ڕەنگی هەیە، زیوی Blade Silverوە ڕەشSword Black.

١٠-نرخی مۆبایلەکە دوو جۆرە، جۆری ٦٤ گێگابایت نرخەکەی ٢٣٥ دۆلارە، جۆری ١٢٨ گێگابایت نرخی ٢٧٥ دۆلارە.

تایبەتمەندیەکانی Narzo30 A

١-شاشەی مۆبایلەکە ٦.٥ ئینجە بە دیقەی، 720×1640پێکسڵ.

٢-خێرایی باتریەکەی ٦٠٠٠ میلی ئەمپێرە

٣-مۆبایلەکە بە چارەسەری MediaTek Helio G85کار دەکات.

٤-ڕامی مۆبایلەکە ٣ یان ٤ گێگابایتە، میمۆریەکەی، ٣٢ و ٦٤ گێگابایتە.

٥-کامێرای سەرەکەی دیقەی لێنزەکەی ١٣ مێگاپێکسڵە، لەگەڵ هەستەوەرێکی سپی و ڕەش

٦-کامێرای سێڵفیەکەی دیقەی ٨ مێگاپێکسڵە.

٧-مۆبایلەکە بەڕەنگی ڕەشی لێزەری و شینی لێزەری بەردەست دەبێت

٨-نرخی جۆری ٣٢ گێگابایت ١٢٥ دۆلار دەبێت، نرخی ٦٤ گێگابایت ١٤٠ دۆلار دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا