وەن پڵەس مۆبایلێکی نوێ دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

وەن پڵەس خۆی ئامادەدەکات مۆبایلە نوێیەکەی وەن پڵەس ئەیس3 بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو بەمزوانە بخاتەبەردەست.

مۆبایلی وەن پڵەس ئەیس3 کێشەکەی 193 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.7 ئینج و دیقەی پیشاندانی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 144 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8450 سناپ دراگۆن ئەیت جین وەن و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ730ی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+50+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، خێرای پاتریەکەی 5100 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا