سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ لە خێزانی مۆبایلەکانی ئەی بە تایبەتمەندی نوێ و پێشکەوتوو دروست دەکات.

مۆبایلی گالاکسی ئەی03 ئێس پێکهاتەکەی لە پلاستیک و شوشە دروستکراوە بەرگەی پیسی و شێ دەگرێت، دووریەکانی(166.6/75.9/9.1) ملیمە، شاشەکەی لەجۆری پی ئێڵ ئێس ئای پی ئێسە بەقەبارەی 6.5 ئینج و دیقەی پیشاندانی1600/750 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز.

چارەسەرکەری میدیا تەک هێلیۆ جی35 و چارەسەرکەری وێنەی پاوەر ڤی ئاڕ جی ئی8320ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە سێ یان چوار گێگابایتە، میمۆریەکەشی دوو جۆرە 32 یان 64 گێگابایتە، مۆبایلەکە چوار کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(2+2+13+32) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی پێنچ مێگاپێکسڵە و توانای ناسینەوەی دەموچاوی هەیە.

مۆبایلەکە لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا