چۆن ئایفۆنەکەت بە ئایپادەکەتەوە گرێ دەدەیت؟

پۆڵەتیک پرێس

گرێدانی ئایفۆنەکەت بە کۆمپیوتەرەکەت کارێکی ئاسانە، مەبەست لەم گرێدانە ئەوەیە کە هەندێک لە داتاو فایلەکانی ئایفۆنەکەت بخەیتە سەر کۆمپیوتەرەکەت تا بتوانی لە هەردووکیان دا بەکاری بهێنی.

چۆن ئایفۆنەکەت گرێدەدەیت بە ئایپادەکەتەوە.

بۆ گرێدانی کۆمپیوتەرەکەت لەگەڵ ئایفۆنەکەت پێویستت بە بەکارهێنانی کێبڵ، یاخود finder وitunes ی مۆبایلەکەت هەیە، بەڵام بۆ ئایپاد دەتوانی لە ڕێگەی بەکارهێنانی icloudئای کلاود لەگەڵ مۆبایلەکەت گرێی بدەیت.
بەم ڕێگایانە.

١-بچۆ سەر بەرنامەی الاعدادات(settings).

٢-دەست لەسەر ناوەکەت دابگرە بۆ بینینی ئای کلاود

٣-لیستێکت بۆ دەکرێتەوە کە نوسراوە (التطبیقات التی تستخدم ای كلاود)،)Apps Using icloud).

٤-ئەو بەشە دابگرە کە داخراوە بیکەرەوە.

٥-لەسەر ئایپادەکەشت هەمان کار ئەنجام بدە، واتە هەمان ناوی ئای کلاودی ئایفۆنەکەت بەکار بهێنە.

دوای ئەنجام دانی ئەم هەنگاوانە دەتوانیت، هەر بەرنامەیەک کە لە یایفۆنەکەت دایدەگریت، لەسەر ئایپادەکەشت هەتبیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا