شیاومی کاتژمێرێکی نوێ دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای شیاومی نوێترین کاتژمێری زیرەکی ڕاگەیاند کە ڕکابەری کاتژمێرە زیرەکەکانی ئێستا دەکات.

کاتژمێری شیاومی پۆکۆ ۆچ بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو دەگرێت، دووریەکەی(39.1/34.4/10) ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 1.6 ئینج و دیقەی پیشاندانی360/320 پێکسڵ، بەسیستمی ئۆ ئێس کاردەکات، خێرای پاتریەکەی 225 میلی ئەمپێرە.

شیاومی بەشێوەیەک دروستیکردووە سیستمی جی پی ئێسی تێدایە، توانای پێوانەکردنی لێدانی ترپەی دڵی هەیە، هەروەها بەرنامەی تایبەتی بە زانینی چالاکی ڕۆژانەی تێدایە، تەکنیکی بلوتوزی بۆ پەیوەندیکردن بە مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکانەوە تێدابەکارهاتووە، نرخی کاتژمێرەکە نزیکەی 80 یۆرۆ دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا