نۆکیا تابلێتێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای نۆکیا تابلێتێکی نوێ بەشێوەیەکی پێشکەوتوو دروست دەکات و ڕکابەری تابلێتەکانی گالاکسی پێدەکات.

تابلێتی تی20 لە کانزا دروستکراوە، دووریەکەی(247.6/157/7.8) ملیمە، کێشەکەی 465 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 10.4 ئینج و دیقەی پیشاندانی2000/1200 پێکسڵ و شەپۆلی 60 هێرتز.

چارەسەرکەری یونیسۆک تایگەر تی610 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی52 جی پی یوی تیدابەکارهاتووە، دیقەی کامێرا سەرەکیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە و توانای ڤیدیۆی فۆڕ کەی هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی پێنچ مێگاپێکسڵە و توانای ناسینەوەی دەموچاوی هەیە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 8200 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا