مۆتۆرۆلا مۆبایلێکی نوێ دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای مۆتۆرۆلا مۆبایلێکی نوێ بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو دروستدەکات و ڕکابەری مۆبایلە نوێیەکانی سامسۆنگی پێدەکات.

مۆبایلی مۆتۆ ئی32 ئێس بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی شێ و پیسی دەگرێت، دووریەکەی(164/75/8.5) ملیمە، کێشەکەی 185 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.5 ئینج و دیقەی پیشاندانی1600/720 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز.

هاتف آخر من موتورولا ينافس أجهزة سامسونغ

چارەسەرکەری میدیا تەک ئێم تی6765ڤی سی بی هێلیۆ جی37 و چارەسەرکەری وێنەی پاوەر ڤی ئاڕ جی ئی8320ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە سێ یان چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 32 یان 64 گێگابایتە، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(2+2+16) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، نرخەکەی لە بازاڕە جیهانیەکاندا نزیکەی 150 یۆرۆ دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا