پەرلەمانی كوردستان دەنگ بە پێشنیازە یاسای ئاو دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پێشنیازە یاسای ئاو دەدات و خوێندنەوەش بۆ چەند پرۆژەیاسایەك دەكات.

بەپێی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان، دەنگ لەسەر پێشنیازە یاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو دەدرێت، هەروەها خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسا و پێشنیازەكانی ئەرك و مافەكانی هێزی كاری تەندروستی و پڕۆژە یاسای وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و هەروەها پڕۆژیاسای دەستەی متمانە بەخشین بە دامەزراوەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەكرێت.

تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوی پەرلەمان، بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر راپۆرتی لیژنەی تەندروستی پەرلەمان سەبارەت بە دەرمانی بێ كوالێتی و ماوە بەسەرچوو و قاچاخ و نرخی نەخۆشخانە تایبەتەكان.

هەر لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا پەرلەمان، خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای بەركاركردن و هەمواری یاسای گرتنی مایەی قاچاغ و قەدەغەكراو بۆ ئاڵوگۆڕكردن لە بازاڕە نێوخۆییەكان و پێشنیازەیاسای هەمواری جێبەجێكردنی یاسای چاودێریی نەوجەوانان دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا