پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە4ی کانونی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان، لەبارەی داختسنی ڕێگایەکەوە ئاگادارییەکی بۆ هاوڵاتیان بڵاوکردەوە.
هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند،” ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکەینەوە، ڕێگای کەلار دەربەندیخان لە ناحیەی باوەنور سایدی هاتن بە ئاڕاستەی کەلار، بەدیاری کراوی لە گوندی احمد قادر تاکو کۆتایی باوەنور دادەخرێت بەمەبەستی کارکردن تێیدا”.
ڕوونیکردەوە، لەو ماوەیەدا شۆفێران دەتوانن سایدی دووەمی ڕێگاکە بۆ هاتووچۆکردن بەکاربهێنن.
هاوکات، جەختیکردەوە پێویستە بە وریاییەوە شۆفێری بکەن بۆ ئەوەی لە ڕووداوی هاتووچۆ دووربن.