وەزارەتی پێشمەرگە ئۆپراسیۆنێكی لە ناوچە كێشەلەسەرەكان ئەنجامدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، دوای ئەوەی جموجۆڵی شانە نوستەكانی داعش لە ناوچە كێشەكان زیادیكردبو، بەمەبەستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی هەرێمی كوردستان لە ماوەی چوار رۆژی رابردودا ئۆپراسیۆنێكیان لە سنوری ناوچەی قەرەحەسەن ئەنجامداوە و لەلایەن لیوای 22ی پیادەوە سەرپەرشتیكراوە.

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزەكانی پێشمەرگە بۆ بەجێگەیاندنی ئەركەكانیان، كە پاراستنی ئاسایش و ئارامی هەرێمی كوردستان و ناوچەكەیە بەردەوامن لە ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنەكان، بۆ ئەم مەبەستە، لە بەرواری 30ی كانونی یەكەمی 2022، تاوەكو رۆژی 3ی كانونی دوەمی 2023، ئۆپراسیۆنێكی كێوماڵ كردنیان لە سنوری ناوچەی قەرەحەسەن، لە گوندەكانی ( سیامەند سور، قشڵاخ، فەرقان، پەڵكانە، بزڵە، ئاخورگورجی) ئەنجامدا.

باسی لەوەشكردووە، ئەو ناوچەیە سنورێكی بەرفراوانە و كێوماڵ كردنی پێویستە و دەبێتە هۆی سەقامگیرتر بونی ئاسایش و ئارامی ناوچەكە و دڵنیایی زیاتر بۆ دانیشتوانی ناوچەكە، ئەم ئۆپەراسیۆنە بە سەرپەرشتی فەرماندەی لیوای 22ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، لە میحوەری چواری هێزەكانی پێشمەرگە، دوای ئەوە هات كە جموجۆڵی داعش لە كاتی نزیك بونەوەی ئاهەنگەكانی ساڵی نوێ لە چەند شوێنێكی ناوچەكە زیادی كردبو، بۆئەوەی ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتیان و ناوچەكە پارێزراو بێت و بە خۆشی بەشداری ئاهەنگەكانی سەری ساڵی نوێی (2023) بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا