وەزارەتی بازرگانی عێراق سەبەتەی 10 یەمی بەشەخۆراک دابەشدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، لە چەند رۆژی داھاتوودا سەبەتەی 10 یەمی بەشەخۆراک بەسەر ھاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت.

موسەنا فەریجی، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی بازرگانی عێراق بە ھەماھەنگی لەگەڵ کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراک، توانیویەتی 10 یەمین سەبەتەی بەشەخۆراک بۆ ئەمساڵ ئامادەبکات.

ئەوەشی خستەڕوو، بەشەخۆراکەکە بۆ بریکارەکان ئامادەکراوە و لە چەند رۆژی داھاتوودا لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، بەوەش دابەشکردنی بەشەخۆراک لەمساڵدا کۆتایی دێت.

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق وتیشی، بەگوێرەی خشتەی دابەشکردنی بەشەخۆراکەکان و ئەو ئەرکەی بە وەزارەتی بازرگانی سپێردرابوو بۆ دابەشکردنی بەشەخۆراکەکان، وەزارەتەکە بە تەواوی سەرکەوتووبووە لەو پڕۆسەیەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا