پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەدوای گەیشتنی چەند زانیارییەکی هەواڵگری لەبارەی ئەگەری کردنەئامانجی زیندانی تەسفیرات لەناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک لەلایەن کۆمەڵە چەکدارەکانەوە، هێزە ئەمنییەکان دەستیانکرد بە دانانی چەند بازگە و خاڵێکی پشکنین لە ژمارەیەک ناوچەی کەرکوک.
لەوبارەیەوە عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند، “زانیاری هەواڵگریمان پێگەیشتووە لەبارەی نیازی کردنەئامانجی زیندانی تەسفیرات، بەڵام هاوڵاتیان ئاگاداردەکەینەوە کە کردنەئامانجی ئەو زیندانە ئەوەندە کارێکی ئاسان نییە”.
وتیشی: هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە ئەرکی خۆیان بۆ پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیانی کەرکوک و لە ئێستاشدا چەند بازگە و خاڵێکی پشکنین لە ناوچە جیاجیاکانی کەرکوک جێگیرکراون.
پێشتریش دەسەڵاتدارانی عێراق ڕێوشوێنی توندی ئەمنیان گرتەبەر لە سنوورەکانی نێوان عێراق و سوریا، لە ترسی دزەکردنی ئەندامانی ڕێکخراوی چەکداری داعش لە زیندانی غوێرانی حەسەکەوە بۆ عێراق.