هێرشی ئەلكترۆنی دەكرێتە سەر دامەزراوەكانی بەرگری ئۆكرانیا

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حكومەتی ئۆكرانیا رایگەیاند، هێرشی ئەلكترۆنی كراوەتە سەر ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگری و دوو بانكی ناوەندی ئەو وڵاتە.

حكومەتی ئۆكرانیا رایگەیاند: رۆژی سێشەممە 15_2_2022، بەشی چاودێری پەیوەندییەكانی حكومەت، سێ‌ هێرشی ئەلكترۆنی تۆماركردووە، هێرشێكیان بۆسەر ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگری ئۆكرانیا بووە و هێرشەكانی دیكە بۆسەر ماڵپەڕی هەردوو بانكی ئۆسجادبانك و پرایڤت 24 بووە.

هێرشە ئەلكترۆنییەكان هاوكاتە لەگەڵ كۆتایی هاتنی ئەو مانۆڕە سەربازییەی رووسیا لە سنوری ئۆكرانیا ئەنجامی دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا