سوودە تەندروستییەکانی چای شین

پۆڵەتیک پرێس

کەم تا زۆر چای سەوز و ڕەش لەناو خەڵکدا باوە و بەشێوەیەکی زۆر دەخورێتەوە، بەڵام تائێستا چای شینت بیستووە؟ چای شین لە گوڵی پۆڵکە(بەزالیا) دروستدەکرێت و ڕەنگێکی زۆر تایبەتی هەیە و سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە.

سوودە تەندروستیەکانی چای شین:

-سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی مێشک و بیرەوەری هەیە.
-بەرگری جەستە دژی کاریگەرییە لاوەکییەکان بەهێزدەکات.
-یارمەتی نەهێشتنی دوودڵی دەدات.
-یارمەتی کەمکردنەوەی کۆکە و ڕەبۆ دەدات، بۆری هەوا و سییەکان پاکدەکاتەوە.
-وەک چارەسەرێک بۆ دابەزینی تا بەکاردەهێنرێت.
-ڕێگری لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکری خوێن دەکات.
-دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان خانەکانی جەستە دەپارێزێت.
-ڕێژەیەکی زۆر ڤلافۆنویدی تێدایە کە دژەئۆکسانێکی زۆر بەهێزە و تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا