كچێك لەماوەی ساڵێكدا 50 كیلۆ لە كێشی دادەبەزێنێت

پۆڵەتیك پرێس

دوای ئەوەی لەساڵی 2017 دا مارسا ئیلیزۆندۆ كێشی گەیشتووەتە 114 كیلۆ، تووشی شۆك بووە هەستێكی ناخۆشی بۆ دروستبووە، دوای ئەوەی كێشی زیادیكردووە بڕیاری كەمكردنەوەی كێشی داوە.

ئەو كچە لە ماوەی ساڵێكدا توانیویەتی 50 كیلۆ لە كێشی كەم بكاتەوە، لە ڕێگەی گۆڕینی شێوازی خواردن، وەك خۆی ئاماژەی بەوەكردووە، لە ڕابردودا شێوازی خواردنەكەی زیاتر خواردنە خێراكان بووە بە تەنیا پیتزایەكی خواردووە،بەڵام كاتێك بڕیاریداوە بیگۆڕێت زیاتر خواردنی ماڵەوەی خواردووە.

مانگێك بە ئاسایی ڕۆشتووە،دواتر ڕۆژانە بۆ ماوەی 30 خولەك ئامێری ڕاكردنی بەكارهێناوە،پاشان خۆی دەستی بە ڕاكردن كردووە بە نزیكەی پێنج بۆ 10 كیلۆمەتر.

لەو ماوەیەدا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دووركەوتووەتەوە چونكە تەندروستی پێش هەموو شتێك بووە هەروەها چەونەدەرەوە و نان خواردنی لەگەڵ خێزان و هاوڕێ‌ واز لێهێناوە،لەبەرئەوەی لەجیاتی خواردن داوای زەڵاتەیكی دەكرد ئەوانیش دەیانپرسی بۆ، دوای لە دەست دانی كێشی گەڕایەوە بۆلایان.

ئەو كچەی باسی لەوەشكردووە، شەوانی جومعەی بە وەرزش و خواردنەوەی ئاو بەسەبردووە،هەروەها بەرنامەی My Fitness Pal یامەتیدەری بووە بۆ دابەزاندن و هاوسەنگی كێشی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا