شیرینیەکانی جەژن چەند کالۆری تێدایە؟

پۆڵەتیک پرێس

بەشێوەیەکی گشتی شیرینیەکان هەموو کاتێک بەکاردەهێنرێن، بەڵام لە جەژندا بەڕێژەیەکی زیاتر بەکاردەهێنرێن، بۆیە پێویستە ڕێژەی کالۆری ناو شیرینیەکان بزانرێت.

زیادەڕەوی لەخواردنی شیریندا زیان بە تەندروست دەگەیەنێت، بە زانینی کالۆری شیرینیەکان و خواردنی ڕێژەی گونجاو ڕێگری لە کۆبونەوەی چەوری و زیاد بوونی کێش دەکەیت.

-قەتایف
ئەم شیرینیە لە بەشێکی زۆر ماڵەکاندا لە مانگی ڕەمەزان و جەژندا بەکاردەهێنرێت، تامێکی خۆشی هەیە خواردنی پارچەیەکی قەبارە ناوەند نزیکەی ٣٢٤ کالۆری تێدایە.

-کونافە
لەهەموو جیهاندا کەسەکان خواستێکی زۆریان بۆ خواردنی کونافە هەیە، ١٠٠ گرام کونافە ٣٥٠ کالۆری تێدایە.

-لوقمەقازی
لوقمەقازی بەشێوەیەکی زۆر بڵاو لە مانگی ڕەمەزان و جەژندا بەکاردەهێنرێت، ١٠٠ گرام لوقمەقازی ٣٩٠ کالۆری تێدایە، بۆیە پێویستە ئاگاداربیت و ڕێژەیەکی زۆری لێنەخورێت.

-پاقلاوە
لەجەژندا پاقلاوە پێشکەش بە میوەکان دەکرێت بەهۆی تامە خۆش و جیاوازەکەیەوە، ١٠٠ گرام پاقلاوە ٥٤٠ کالۆری تێدایە، بۆیە پێویستە ڕێژەیەکی زۆر کەمی لێبخورێت.

-بەسبوسە
بەشیکی زۆری کەسەکان ئەم شیرینە دەخۆن و خۆشیان لە ماڵەوە دروستی دەکەن، بەڵام لەکاتی خواردنیندا دەبێت زۆر ئاگاداربن چونکە ڕێژەیەکی زۆر کالۆری تێدایە، بەشێوەیەک ١٠٠ گرام بەسبوسە ٥٢٠ کالۆری تێدایە.

-میوە وشککراوەکان
زۆربەی کات میوە وشککراوەکان لەجێی شیرینیەکان بەکاردەهێنن وەک میوە وشککراوەکانی، خورما، قەیسی، قۆخ، هەنجیر و کشمیش، سوودێکی تەندروستی زۆریان هەیە ئەگەر بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێن، کالۆریەکانیان بەم جۆرەیە، ١٠٠ گرام قەیسی ٥٤١ کالۆری تێدایە، سێ دەنک خورما ٦٠ کالۆری تێدایە، ١٠٠ گرام کشمیش ٦٥٤ کالۆری تێدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا