سوودە تەندروستیەکانی هەڵوژەی وشک

پۆڵەتیک پرێس

میوە وشککراوەکان بەگشتی سوودێکی تەندروستی زۆریان هەیە، دەتوانرێت وەک ژەمێکی سووک لە بەینی ژەمە سەرەکیەکاندا بخورێت، یەکێک لە باشترین میوە وشککراوەکان هەڵوژەی وشکە.

هەڵوژەی وشککراو سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین و کانزاکانە، ڕێگری لە کەمبوونی ئۆکسجینی خانەکان دەکات، کۆنتڕۆڵی هەستی خواردن دەکات، هەستی تێربوون زیاد دەکات و کالۆری کەمە، ئەمەش ڕۆڵێکی گرنگی لە دابەزاندنی کێشدا هەیە، توێژینەوەکان سەلماندویانە ئەو کەسانەی پێش ژەمە سەرەکیەکان هەڵوژەی وشک دەخۆن لەکاتی ژەمەکاندا کەمتر دەخۆن و کالۆری کەمتر بەدەست دەهێنن بەراورد بەکەسانی دیکە.

فوائد البرقوق المجفف (القراصيا) |

هەڵوژەی وشک گرنگییەکی زۆری بۆ تەندروستی بینین و دڵ هەیە، ڕێگری توشبوون بە چەندین نەخۆشی دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە بەرێژەیەکی گونجاو بخورێت و زیادەڕەوی لە خواردنیدا نەکرێت بۆئەوەی نەبێتە هۆی زیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا