خواردنەوەیەکی سروشتی بۆ ڕزگاربوون لە چەوری

پۆڵەتیک پرێس

زۆربەی کەسەکان بە دەست زیابوونی کێشەوە دەناڵێنن، ئەمەش توشی دڵەڕاوکێیان دەکات، بە مەبەستی دابەزاندنی کێشیان چەندین ڕێگا و ڕێکخستنی سیستمی خۆراکی قورس پەیڕەو دەکەن، بەڵام لە ماوەی هەفتەیەکدا بە خواردنەوەیەکی سروشتی دەتوانن لە چەورییە زیادەکانی لەش ڕزگارتان ببێت.

خواردنەوەی کیوی و ئەنەناس، ڕیشاڵە سروشتییەکان و ڤیتامینەکانی تێدایە هەستی تێربوون زیاد دەکات، کرداری هەرس ئاسان دەکات و دەبێتە هۆی ڕزگاربوون لە چەوری و کێشی زیادەی لەش.

بەم شێوازە ئامادە دەکرێت، کوپێک شەربەتی ئەنەناسی فرێش لەگەڵ دوو کیوی و ٣ کەوچک شەربەتی لیمۆ تێکەڵ دەکەیت و لەجیاتی ژەمی ئیوارە دەیخۆیتەوە.

پسپۆڕانی بواری خۆراک باس لەوە دەکەن ئەنجامی خواردنەوەی ئەم گیراوەیە لە ماوەی هەفتەیەکدا دەردەکەوێت، لەدوای ئەوەش دەتوانن بەردەوام بن لەسەری، هەروەها چەندین خواردنەوەی دیکە هەیە وەک ئەو کاردەکەن ئەوانەش، خواردنەوەی ئاو و لیمۆ و هەنگوین لە بەیانیاندا، تێکەڵەی دارچینی و زەنجەبیل، یان چای سەوز لەگەڵ چەند دڵۆپێک لیمۆ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا