پۆڵەتیک پرێس
شتنی ددانەکان کارێکی بەردەوام و ڕۆژانەیە بۆ پاراستنی تەندروستی ددانەکان، بەڵام هەندێک خواردن و خواردنەوە هەیە باشترە دوای خواردنیان ددان نەشۆرێت چونکە زیانی پێدەگەیەنێت.
کۆمەڵەی پزیشکی ددانی ئەمریکی باس لەوە دەکەن هەرچەندە شتنی ددانەکان پێویستە و نابێت لەبیر بکرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک خواردن و خواردنەوە هەیە ئەگەر دوای خواردنیان ددانەکان بشۆیت زیانی تەندروستی بۆ ددانەکان دەبێت ئەوانیش:
-شوکولاتە و ئەو بابەتانەی لە شوکولاتە دروستکراون
-خواردنەوە گازیەکان، شتنی ددان دوای خواردنەوە گازیەکان زیان بە مینای ددان دەگەیەنێت
-شەربەرتی لیمۆ