پۆڵەتیک پرێس
تۆوی چیا یەکێکە لە بەسوودترین تۆوەکان بۆ تەندروستی جەستە، پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، دژەئۆکسان و ترشەچەورییەکان.
هەرچەندە تۆوی چیا سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە، بەڵام ئەگەر زیادەڕەوی تێدابکرێت ئەوا ئەم زیانانەی دەبێت:
-زیادەڕەویکردن لە خواردنیدا دەبێتە هۆی دابەزینی پەستانی خوێن، چونکە دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا3 یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات.
-ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە ئەگەر زیادەڕەوی تێدابکرێت ڕێژەی شەکری خوێن بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێنێت ئەوەش کاریگەری لاوەکی لەسەر جەستە دەبێت.
-زۆر بەکارهێنانی تۆوی چیا زیان بەتەندروستی کرداری هەرس دەگەیەنێت و لەوانەیە ببێتە هۆی ئاوسانی سک، ئازاری سک و گەدە.
-مەترسی توشبوون بەقەبزی زیاددەکات، بۆیە پێویستە لەژێرچاودێری پزیشکدا ڕۆژانە کەوچکێک بۆ دوو کەوچک زیاتر بەکارنەهێنرێت.