پۆڵەتیک پرێس
بەشێوەیەکی گشتی هەموو سەوزەواتەکان سوودێکی تەندروستی زۆریان بۆ تەواوی جەستە هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا هەر جۆرێکیان بەتایبەتی سوودێکی زۆری بۆ ئەندامێکی جەستە هەیە.
کەلەرم یەکێکە لەو سەوزەواتانەی سوودێکی زۆری بۆ بەهێزبوونی ئێسکەکان و دابەزینی پەستانی خوێن هەیە، چەندین جۆر و ڕەنگی جیاواز کەلەرم لەجیهاندا هەیە لە بەشێکی زۆری خواردن و زەڵاتەکاندا بەکاردەهێنرێت.
کەلەرم ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە، بەتایبەتی کانزای کالیسیۆم و پۆتاسیۆم کە گرنگییەکی زۆریان لە بەهێزبوونی ئێسکەکان و ماسولکەکاندا هەیە و ڕێگری لە بەرزبونەوەی پەستانی خوێن دەکەن، یارمەتی تەندروستی چاو و گەدە دەدات و ڕێگری لە سووتانی گەدە دەکات، هەروەها کاریگەریەکی زۆری لەسەر تەندروستی خوێن هەیە و یارمەتی خێرا ساڕێژبوونی برینەکان دەدات.