بایدن: ئەو مووشەكانە نادەینە ئۆكرانيا بگاتە خاكی رووسیا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكا رۆژی دووشەممە جەختیكردەوە كە ئەمریكا ئەو مووشەكە دوور مەودایانە ناداتە ئۆكرانیا كە بگاتە خاكی روسیا.

بایدن ئاشكراشیكرد كە واشنتۆن بڕیارینەداوە ئەو جۆرە مووشەكانە بداتە ئۆكرانیا كە دووركییەكەی بگاتە قوڵایی خاكی روسیاوە.

لێدوانەكەی بایدن دوای ئەوە دێت لە راپۆرتێكدا ئەوە بڵاوبوەوەوە كە واشنتۆن ئامادەیە سیستمی پێشكەوتووی مووشەكی دوور مەودا پێشكەشی كێیڤ بكات.

هەر رۆژی دووشەممە دیمتری میدفیدیف جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا جەختیكردەوە كە لێدوانەكەی بایدن سەبارەت بەوەی كە ئەو مووشەكانە ناداتە كێیڤ كە لەتوانایدا هەبێت بگاتە خاكی روسیا بڕیارێكی ژیرانەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا