رووسیا: هۆشدارییەكانی بایدن قبوڵكراونین

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی سەرۆكایەتی رووسیا وەڵامی جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكای دایەوە و رایگەیاند، هۆشدارییەكانی بایدن بۆ رووسیا قبوڵكراونین.

دیمیتری پێسكۆڤ، وتەبێژی سەرۆكایەتی روسیا رۆژی هەینی وتی:”لەگەڵ داخێكی قوڵماندا، قسەكانی بایدن بەرامبەر رووسیا دوژمنكارانەیە وبنایاتنەرنین.

وتیشی: هۆشدارییەكانی بایدن قبوڵكراونین.

رۆژی پێنج شەممە، جۆبایدن لە میانی وتارێكدا رایگەیاند، بۆ سەرۆكی ڕووسیای ڕوونكردووەتەوە كە ئیدی ئەمەریكا ڕووبەڕووی كارە دوژمنكاریـیەكانی ڕووسیا دەبێتەوە، لەوانە هێرشە ئەلیكترۆنیـیەكان بۆ سەر هەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا و هەوڵەكانی بۆ تێكدانی.

هەروەها باسی لە ئالیكسی ناڤاڵنی ڕێبەری ئۆپۆزسیۆنی ڕووسیا كرد و وتی دەستگیركردنی ناڤاڵنی بە مەبەستی سیاسی و هەوڵەكانی حكومەتی ڕووسیا بۆ سەركوتكردنی ئازادی ڕادەربڕین و گردبوونەوەی ئاشتیـیانە جێی نیگەرانی زۆری ئەمەریكا و كومەڵگەی نێودەوڵەتیـیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا