بایدن بێھۆشبووە و دەسەڵاتەکانی رادەستی جێگرەکەی کرد

پۆڵتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی كۆشكی سپی دەڵێت، جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا پشكنینی قۆڵۆنی بۆ دەكرێت و بە هۆیەوە بۆ ماوەیەكی كورت بێهۆش دەكرێت، لەبەرئەوە دەسەڵاتەكانی رادەستی كامالا هاریس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا دەكات.

جێن ساكی، وتەبێژی كۆشكی سپی لە راگەیەندراوێكدا وتی: لە نەخۆشخانەی وۆڵتەر ریدی سەربازی پشكنینەكە بۆ بایدن دەكرێت.

وتەبێژی كۆشكی سپی ئاماژەی بەوەشكرد كە بە هەمان شێوەی جۆرج دەبلیو بوش كاتێك لە ساڵانی 2002 و 2007 هەمان پشكنینی ئەنجامدا، بە گوێرەی پڕۆسەیەك كە لە دەستووردا دیاریكراوە، بایدن بۆ ماوەیەكی كورت كە بێهۆش دەبێت، دەسەڵاتەكانی خۆی رادەستی جێگری سەرۆك دەكات، جێگری سەرۆك لەو ماوەیەدا لە نووسینگەی خۆی لە باڵی رۆژئاوای كۆشكی سپی كارەكەی بەڕێوەدەبات.

ساكی وتیشی، دوای پشكنینەكە، كۆشكی سپی پوختەی ئەنجامەكانی تەندروستیی بایدن بڵاودەكاتەوە.

جۆبایدن، سبەی شەممە تەمەنی دەبێتە 79 ساڵ و بەتەمەنترین سەرۆكی ئەمریكایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا