كۆمارییەكانی ئەمریكا بە سیاسەتەكانیاندا دەچنەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەبۆنەی تێپەڕبوونی 100 رۆژ لە رادەستكردنی دەسەڵات لە دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی پێشوو، جۆبایدنی سەرۆكی ئێستا، كۆمارییەكان كۆبوونەوەیەكی داخراویان ئەنجامدا بە مەبەستی پێداچوونەوە بە سیاسەتەكانی ئەو حزبە و دوورخستنەوەی توندڕەوەكان لە ناوەندی بڕیاردان لە ناو حزبەكەدا.

هەفتەی ڕابردوو ئەندامانی كۆمارییەكان لە كۆنگرێسی ئەمەریكا كۆبوونەوەیەكی داخراوییان لە بنكەی حیزبەكەیان لە فلۆریدا ئەنجامداوە، ئەوەش لە هەوڵێكدا لە پێناو دوورخستنەوەی كەسایەتییە توندڕەوەكان لە كۆنگرەكەیاندا و تیشك خستنەسەر سیاسەتەكانی حیزبەكە كە پێیان وایە دەتوانێت دەنگدەران بەلای خۆیدا ڕاكێشێت.

حزبی كۆمارییەكان بەدوای رێگای دەربازبوون دەگەڕێت لەو قەیرانە سیاسییەی تێیكەوتووە، یەكێك لەو خاڵانەی كۆمارییەكانی دابەشكردووە پرسی دژایەتی كۆچبەرانە، كە زۆرێك لە بەرپرسانی حیزبی كۆمارییەكان دەیانەوێت دەستبەرداری گوتاری دژ بە كۆچبەران ببن، بەڵام بەشێكی دیكەیان پێیان وایە سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا دۆناڵد ترەمپ ڕابەری ڕاستەقینەی حیزبەكەیە و نایانەوێت دەستبەسەرداری ئەو گوتارە توندە ببن كە دژ بە كۆچبەران هەیانە.

لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكادا جۆبایدنی دیموكرات توانی سەركەوێت بەسەر دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی پێشوو هاوکات كاندیدی كۆمارییەكان بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا، چاودێرانی سیاسی پێیان وایە سیاسەتی توندی ترەمپ هۆكاری شكستی كۆمارییەكان و سەركەوتنی دیموكراتەكان بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا