یەکێتی ئەوروپا پلانێکی نوێ بۆ کڕینی غازی ڕوسیا دادەنێت

پۆڵەتیک پرێس

یەکێتی ئەوروپا بە دوای میکانیزمێکی نوێدا دەگەڕێ، بۆ کڕینی بەرهەمەکانی وزە لە ڕوسیا بەبێ ئەوەی ئەو سزایانە پێشێل بکا کە بەسەر مۆسکۆدا سەپێنراون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ئاژانسی بلومبێرگ بڵاو کراوەتەوە، یەکێتی ئەوروپا پلانی هەیە بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێک هاوردەکردنی غازی ڕوسیا بەبێ ئەوەی پێشێلکاری ئەو سزایانە بکات کەبەسەر مۆسکۆدا سەپێنراون.

ئاماژەیان بەوەشدا، دوای ئەوەی ڕوسیا وتی بەرهەمەکانی بە ڕۆبڵ دەفرۆشێت، کۆمۆانیاکانی یەکێتی ئەوروپا یەکێک لە خاڵەکانیان ئەوەیە داوا دەکەن بە یۆرۆ و بە دۆلار پارە بدەن بە ڕوسیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا