سەدر بۆ خۆپیشاندەران: چاوەڕێی رێنمایی نوێ بن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ساڵح محەمەد عێراقی، ناسراو بە وەزیرەكەی سەدر لە دوای دەستپێكی خۆپیشاندانی ئەمڕۆی لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە نزیك ناوچەی جادریە، تویتێكی كرد و بە لایەنگرانی سەدر دەڵێت، لایەنگرانمان لە هەموو پارێزگاكان تا نوێژی مەغریب بمێننەوە و چاوەڕێی رێنمایی نوێ بن.

لەسەر داوای لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئێوارەی ئەمڕۆ سەدان لایەنگری ئەو هاوپەیمانییە بەرەو باڵەخانەی حكومەتی عێراق بەڕێكەوتن.

لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی هاوشێوەی لایەنگرانی سەدر هاتوونەتە سەر شەقامەكانی بەغدا و دەیانەوێت بچنە سەر دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و كاروباری حكومەت پەكبخەن.

رۆژی شەممەی سەرەتای ئەم هەفتەیە، لایەنگرانی رەوتی سەدر چوونە سەر ئەنجوومەنی نوێنەران و هەموو جووڵەیەكی نوێنەرانیان پەكخستووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا