فەرەنسا هەڵوێستی خۆی لەسەر هێرشەكانی توركیا ئاشكرادەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرەنسا نیگەرانە لە بۆردومانەكان و هێرشەكانی توركیا بۆسەر هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان و بە فەرمی بە ئەنقەرەی راگەیاندووە، نابێت هیچ ئۆپەراسیۆنێك ببێتە هۆی لاوازكردنی ئۆپەراسیۆنەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش.

رۆژی یەكشەممە، كاترین كۆلۆنا، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەولود چاوشئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا قسەی كردووە و نیگەرانی پاریسی سەبارەت بە بۆردومانەكانی توركیا لە هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان بە ئەنقەرە راگەیاندووە.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە تویتێدا ئاماژەی بەوەكردووە، بە وەزیری دەرەوەی توركیای راگەیاندووە كە نابێت هیچ ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی ببێتە هۆی لاوازكردنی ئۆپەراسیۆنەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا