پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕایگەیاند، ڕۆژنامەنوسی کەناڵی جەزیرە شیرین ئەبو عاقلە لەکاتی ڕووماڵکردنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی کەرتی ڕۆژئاوا بەدەستی هێزەکانی ئیسرائیل کوژراوە.
بەگوێرەی هەواڵی میدیا جیهانییەکان، لەکاتی ڕووماڵەکەدا لەگەڵ شیرین عەلی سمودی ڕۆژنامەنوسیش بریندار کراوە.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە هێزەکانی ئیسرائیل هەڵیانکوتایە سەر کەمپی جنین و گەماڕۆی هەندێک لە ماڵەکانی کەرتی ڕۆژئاوایاندا و بەچڕی تەقەیان کرد.
لەلایکی دیکەوە ئەفیخای ئەدرعی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لەسەر کوژرانی پەیامنێرەکەی کەناڵی الجزیرە هاتەدەنگ و دەڵێت داواکارین لیژنە پێکبهێنرێت بۆ لێکۆڵینەوە، چونکە هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل نەیانکوشتووە و زۆر دڵگرانین بە کوشتنی رۆژنامەنوس شیرین ئەبو عاقلە.